May 06, 2024 07:00 Asia/Tehran

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەرووی شاندێکی باڵاوە پێکهاتوو لە کاربەدەستانی ئەم ناوچەیە، گەیشتە تاران.

نێچیرڤان بارزانی لە سەفەرێکی فەرمی بۆ تاران لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران لەوان "سەید ئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆک کۆمار، "محەممەدباقر قاڵیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و "حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار دەکات و پرس و بابەتەکانی جێی سەرنجی دوولایەن دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە مەبەستی بتەوترکردنی پێوەندیی دوولایەنەکان، لێکدانەوەی گرینگترین پرسەکانی ناوچەکە، پەرەپێدانی پێوەندییەکانی تاران- هەولێر و چەن پرس و بابەتی گرینگ و جێیسەرنجی دوولایەن سەردانی تارانی کردووە. 

سەرپەیڤ