ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆتایی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لە تاران
مەکتەبی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای سەردانە فەرمیە دوو ڕۆژیەکەی ناوبراو لە تاران ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە نێچیرڤان بارزانی لەمیانەی سەردانەکەی لە تاران لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی پارلمان و وەزیری دەرەوەو سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی چاوپێکەوتن و وتووێژی کردوەو لەو چاوپێکەوتنانەدا پەیوەندیەکانی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئێران و بوارەکانی هاریکاری هاوبەشی نێوان دوولایەن باس و تاوتوێ کران و پێداگریش کرا لەسەر هۆگری هەرێمی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی ئەو پەیوەندیانە.
نێچیرڤان بارزانی هاوکات لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێکی هەواڵدەری لە تاران ئاماژەی کردە پرس و بابەتە بەرباسەکانی نێو ئەو چاوپێکەوتنانەو وتی کە وەرزێکی نوێ لە پەیوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکا.