هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێرانی قەدەغە کردووە
ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق جەختی لەسەر بوونی هاوکارییەکی بەرفراوان لە نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە بۆ دەرکردنی ڕێکخراوە گوماناوییەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان.
"میهدی عەبدولکەریم"ی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ "ئەلئەحید نیوز" ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستانی توندتر کردووەو هەرێم چالاکی گرووپە دژبەرەکانی ئێرانیشی قەدەغە کردوە.
مێهدی عەبدولکەریم بە ئاماژە بە دەستێوەردانی وڵاتانی بیانی و ناوچەیی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئاراستەکانیان وتیشی: هاوکارییەکی تۆکمە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ دەرکردنی ڕێکخراوە گوماناوییەکان لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە سەردانەکەی ئەم دواییەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوەو لەو وتووێژانەدا جەخت لەوە کروەتەوە کە بڕیاردان سەبارەت بە بەشداریی پارتی دیموکرات لەو هەڵبژاردنانەدا لە ئەستۆی سەرکردەکانی ئەو پارتەیە.