May 12, 2024 10:30 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، ئاشکرای کرد، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کورستان هەتا گەیشتن بە ڕێککەوتنی پارت و لایەنەکان، دواکەوت.

"ڕێزان شێخ دلێر" لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: "ئێمە لە هەرێمی کورستان، کێشەو گرفتی زۆرمان هەیە کە بۆ چارەسەرکردنیان پێویستیمان بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەیە".

ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەس بۆی نیە دادگەی فیدراڵ بە "دادگەی شۆڕش" وەسف بکا، جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی یەکێتی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی دیاریکراودا.

بەرلەوە ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وتبووی؛ پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی دا بەرنامەیەکی تایبەت داڕێژێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێم، بەڵام لەوبارەوە بێ ئاکام بوو".

"لوقمان وەردی" وتی: هۆوهەگەرەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، پەڵپ و بیانوویەو بەقازانجی رەوتی دیموکراتیک لەهەرێمی کوردستان نابێ. وتیشی: هەڵبژاردنەکان دەبێ هەرچوارساڵ جارێک بەڕێوە بچێ، هەتا نەخشەڕێگای داهاتووی دەسەڵاتدارەتی لە هەرێمی کوردستان دیاری بکرێ.

سەرپەیڤ