ناردنی یەکەم لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بانکی عێراقیی "تی بی ئای" بۆ بەنیشتمانی کرانی مووچە
May 19, 2024 11:32 Asia/Tehran
وەزارەتی دارایی وئابوریی هەرێمی کوردستان یەکەم لیستی فەرمانبەران کە داگری ناوی٣٦٨ کارمەندە، بەمەبەستی تەوتین یان بەنیشتمانی کرانی مووچە، نارد بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی(تی بی ئای).
لە حاڵێکدا کە بانکی عێراقی بۆ بازرگانی رۆژی ڕابردوو رایگەیاندبوو، پەیڕەوی دەکا لە بڕیاری دادگەی فیدراڵ لەمەڕ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی وئابوریی هەرێمی کوردستانیش یەکەم لیستی فەرمانبەران کە داگری ناوی ٣٦٨ فەرمانبەرە، بەمەبەستی تەوتین(بەنیشتمانی کردنی مووچە) نارد بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی(تی بی ئای).
"ئاوات شێخ جەناب" وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی، لیستی ناوی٣٦٨فەرمانبەری بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری تەوتینی مووچەکانیان خستووەتەبەردەست بانک.