May 19, 2024 22:49 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: له‌ خوای مه‌زن داواکارم سەرۆک کۆماری ئێران سه‌لامه‌ت بێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە نیگەرانیەوە چاودێری هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات.

 نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌ چاودێریی هه‌واڵه‌کانی ڕووداوی هیلیکۆپته‌ری سه‌رۆک ڕه‌ئیسی ده‌که‌م.

وتیشی: له‌ خوای مه‌زن داواکارم خۆیان و یاوه‌رانی باش و سه‌لامه‌ت بن، دڵمان لایانه‌ و نزای خێریان بۆ ده‌که‌ین.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: له‌م کاته‌ سه‌خته‌دا بیرمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی و گه‌لی ئێرانی دۆست و دراوسێدایه‌.

سەرپەیڤ