مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؛ 'هاوخەم و هاوپشتتانین'
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i427523-مەسرور_بارزانی_سەرەخۆشی_لە_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_دەکات_'هاوخەم_و_هاوپشتتانین'
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئەمڕۆ سەرەخۆشیی کرد لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 20, 2024 13:15 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئەمڕۆ سەرەخۆشیی کرد لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان.

"مەسرور بارزانی"ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا دەڵێ "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی رێبەرایەتی، حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین... لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە.

"میدیای فەرمیی ئێران ئەمڕۆ هەواڵی شەهادەتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری بڵاوکردەوە. هۆکاری گیانلەدەستدانی رەئیسی وهەشت یاوەرەکەی، کە یەکێکیان وەزیری دەرەوە بوو، تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان بوو کاتێک لە ئازەربایجانەوە بەرەو تەورێز دەگەڕانەوە.