قوباد تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی ئێران لە سلێمانی کۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i428296-قوباد_تاڵەبانی_و_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لە_سلێمانی_کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوانیوەڕۆی هەینی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی کرد لە عەلی باقری، بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2024 05:45 Asia/Tehran

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوانیوەڕۆی هەینی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی کرد لە عەلی باقری، بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری.

بەپێی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.  هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان.