هێرشەکانی تورکیا کاریگەری دەکاتە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i429180-هێرشەکانی_تورکیا_کاریگەری_دەکاتە_سەر_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان
ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری دادەنێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 08, 2024 09:40 Asia/Tehran

ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کاریگەری دادەنێت.

فەرمان حەسەن بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەمپەری زۆر هەیە لە سەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کە تا ئێستا بۆ پێنج جار دواخراوە، وتیشی: هەر جۆرە گۆڕانکاری ئەمنیەتی یان سەربازی لە هەرێم لەوانە هێرشەکانی تورکیا، لەسەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کاریگەری دەبێت.
ناوبراو وتیشی: ئەو ئەگەرە هەیە کە دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم هێرشەکانی تورکیا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ئەوە بکەنە بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.