حەسەن ئالی: حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمانی عێراق دەبێ هەڵوێستی بەهێزتریان هەبێ بەرامبەر بە پەلامارەکانی تورکیا
حەسەن ئالی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، داوای لە حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە هەڵوێستێکی لێبڕشتانەتر بگرنە بەر بەرامبەر بە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
حەسەن ئالی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئاماژە بەوەی کە پەرلەمانی عێراق ئەرکی ئەوەی لە ئەستۆیە هەنگاوی خێراتر هەڵگرێ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نائاسایی سەبارەت بە لێکدانەوەی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دهۆک، وتیشی: ئەوەی ئێستا تورکیا لە عێراق دەیکات، بنپێکردنی مافی سەروەری و سیادەی عێراقە و دەبێ بەرامبەری ڕاوەستین و پەرلەمانی عێراقیش دەبێ بەرەنگاری هێزی تورکیایی ببێتەووە هەروەک هێزێکی بیانیی داگیرکەر.
ناوبراو وتیشی: ئەوەی ئیستا لە دهۆک ڕوودەدات سەرسووڕهێنەرە، لەبەر ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا ئێستا هەندێ کردەوەی دنەدەرانە لەو ناوچانەی داگیریان کردووە ئەنجام دەدەن و هەژمارێکی زۆری دانیشتووانی ئەم ناوچانەیان کۆچ پێ کردووە، ئەوە لە کاتێکدایە کە بەغدا-هەولێر بە نیازن ئۆردوگاکانی ئاوارەکان داخەن، بەڵام دەبینین کە سەر لە نوێ بەرەوڕووی شاڵاوی تازەی ئاوارە بوونەتەوە.