لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد: دەبێت لەگەڵ ڕێکارە ئیداریی و داراییەکانی حکومەتی فیدراڵی بسازێین
بهرپرسێکى باڵاى وهزارهتى پێشمهرگهی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "پێشبینی دەکەین ئەم هەفتەیە بەغدا موچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران 5 و 6)ى هێزە ئەمنییەکان بنێرێت". ئەم بەرپرسەی هەرێم دهشڵێت:"بۆ چارەسەرکردنی گرفتی موچە، دەبێت لەگەڵ ڕێکارە ئیدارییو داراییەکانی حکومەتی فیدراڵی بسازێین".
لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقو هەرێمی کوردستانەوە وردبینی لە لیستەکانی موچەدا کرا، پێشبینی دهکهین ئەم هەفتەیە موچەی مانگی پێنجو شەشی هێزە ئەمنییەکان بنێردرێت. ناوبراو وتیشى: لەداهاتوشدا ئەگەر تێبینییەک لەسەر لیستی موچە هەبێت، لەمانگی حەوتو هەشتەوە کاری لەسەر دەکرێت".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە جهختی کرد؛ "وەزارەتمان لەسەر لیستی موچەخۆرانی، سەرجەم ئەو داتا و زانیارییانەی خستوەتەڕوو کە حکومەتی فیدراڵی داوایکردبوو؛ تائێستاش لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە، شتێک داوانەکراوە کە جێبەجێمان نەکردبێت.
لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد پێیشی داگرت: بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەی موچەی هێزە ئەمنییەکان، دەبێت دامەزراوە چاودێری، دارایی و ئیدارییەکانی هەرێم سازانیان لەگەڵ ڕێنوێنییە ئیدارییەکانی بەغدا هەبێت".