ته‌مووز 16, 2024 12:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە لەنێوان هەوڵیرو بەغداو ئانکارا سەبارەت بە پێشڕەوی ئەرتەشی تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان لەئارادایە.

"هیوا محمد"ی ئەندامی  یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە گوتوبێژێک دا وێڕای ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی تورکیا لەمدوایانەدا بەرەو ناوچەکانی زاخۆو دهۆک و عیمادیە بەروپێش هاتونو پەرەیان داوە بەو لەشکرکێشیە، وتی: ئێمە لە چەندین هەفتە لەمەوبەرەوە وریاییمان داوە بەرامبەر بە هاتنی ئەرتەشی تورکیا بۆنێو خاکی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەغداو هەولێر هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوە بەرامبەر بەو وریایی دانەو ئەوەتا ئێستا دەبینین کە هێزەکانی تورکیا لەچەند ناوچەی هەرێمی کوردستان جێگیر بوون.

هیوا محمد" وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا بەردەوام لە بەرەوپێش چوونن بەرەو شارەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو جموجووڵە سەربازیانە لە سوریاوە دەستیان پێ کردوە بەرەو خاکی عێراق هاتوە.

ناوبراو وتی: ئێمە هەنوکە لە قۆناغی دەسپێکی داگیرکردنی چەند ناووچەی عێراقین لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، هەربۆیە نابێ سیناریۆی تورکیا لە سوریا لەنێو هەرێمی کوردستان دا دوپات بێتەوە.

ناوبراو بەڕاشکاوی وتی:  ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە  لەنێوان هەوڵیرو بەغداو ئانکارا سەبارەت بە پێشڕەوی ئەرتەشی تورکیا لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان لەئارادایەو لەهەمان کات دا پارتیش ئامانجێکی سیاسی دیکە لە عێراق دا پێوشوێن دەگرێ.

سەرپەیڤ