هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاگاداری حکومەتی فیدڕاڵ هەروا درێژە ئەداتە هەناردەی نەوتی خۆی بۆ تورکیا
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرڵەمانی عێراق وتی : هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاگاداری حکومەتی فیدڕاڵ هەروا درێژە ئەداتە هەناردەی نەوتی خۆی بۆ تورکیا.
غالب موحەمەد عەلی نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گوڕان و ئەندامی پێشووی کومیسیونی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق وتی : هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاگاداری حکومەتی فیدڕاڵ هەروا درێژە ئەداتە هەناردەی نەوتی خۆی بۆ تورکیا بە ڕادەی 320 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا .
ئەو نوێنەرەی پێشووی بزووتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بەوەی کە هەرێمی کوردستان دوای دەنگی دادگای پاریس هەناردەی نەوت بۆ تورکیا لە ڕێگای هێڵی بۆری جیهانی ڕاگرتووە وتیشی ڕەوتی قاچاغی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کەڵک وەرگرتن لە تانکر نەوت هەڵگرەکان بە ئاگاداری حکومەتی فێدڕاڵی عێراق بە ڕادەی 320 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕوژدا هەروا درێژەی هەیە .
غالب موحەمەد وتیشی: داهاتەکانی نەوتی هەناردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تانکرە نەوت هەڵگرەکان دەدرێ بە پارتەکانی دەسەڵاتداری هەرێم و کومپانیە نەوتیە چالاکەکان .