سەلام زوبەیدی: هەولێر بەرپرسە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
"سەلام زوبەیدی" ئەندامی هاوپەیمانیی نەسری عێراق، بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری عێراق، گەیشتووەتە قۆناخێکی کەم وێنە، داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد، بەوردیی بیر لەوە بکاتەوە کە ئێستا لە عێراقدا ئەنجامی دەدا.
"سەلام زوبەیدی" ئەندامی هاوپەیمانیی نەسری عێراق، بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئامانجی یەکەمی تورکیا پاش بۆردومانی قورس وبەردەوامی ناوچەگەلێک لە باکوری عێراق، پێشڕەویی لەو ناوچانەو دانانی بەدەیان پێگەو کەمپی سەربازیی لەناوخاکی ئەو وڵاتەیە، وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەرپرسایەتییەکی گەورەی لەئەستۆیە لەهەمبەر هێرشی هێزەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق چونکە ڕێگەی نەداوە هێزەکانی سوپای عێراق بێنەنێو پارێزگا باکوریەکان.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە سەرباری ئەوەی عێراقییەکان نەیاری ئەو هێرشەو ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانن، وتی: چەند ڕەوت و لایەنی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی پاراستنی سەروەریی عێراق، هاوکاریی دەوڵەتی فیدراڵ ناکەن.