سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره: وه‌کو یه‌کێتیى به‌رنامه‌ى 2030شمان هه‌یه
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،هیچ کابینه‌یه‌کى حکومه‌ت له‌هه‌رێمى کوردستان به‌بێ پارتى‌و یه‌کێتیى پێکناهێندرێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌کێتیى ئۆپۆزسیۆن نییه‌و ناڕه‌زاییشمان بۆ ئه‌وه نه‌بوه که ئێمه ئۆپۆزسیۆنین یان ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن"، ده‌شڵێت:"وه‌کو یه‌کێتیى بەرنامەی 2030شمان هەیە".
له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی ڕایگەیاند، "لەهەرێمی کوردستان بەرنامەی 2030مان هەیە، لەهەڵمەتی هەڵبژاردنیشدا، بافڵ تاڵەبانی باسی لەکێشەکانی خەڵک کرد‌و بەشێوازی خەڵکی ناڕازیی کێشەکانی خستەڕوو، بەڵام یەکێتیی ئۆپۆزیسیۆن نییە، ناڕەزایەتییەکانی ئێمەش بۆ ئەوە نەبوە حکومەت پێکنەهێندرێت، هیچ کابینه‌یه‌کى حکومەتیش دروستنابێت بەبێ پارتی‌و یەکێتیی".وته‌بێژه‌که‌ى یه‌کێتیى ئه‌وه‌شى ڕونکرده‌وه، "هەر لایەنێک بیر لەوەبکاتەوە کە ئەو چی دەکات، ئەوە ڕاستە؛ ئەوە پێکهێنانی حکومەت قورس دەبێت، بەڵام ئەگەر هەرلایەنێک بزانێت کۆمەڵێک کاریکردوە باشنەبوەو هەڵەبوەو داوای لێبوردن بکات، ئەوکاتە کێشەکان چارەسەردەبن‌و حکومەت بەزویی پێکدەهێندرێت"