بەشداریی کۆمپانیای ئێرانی لە پێشانگای سلێمانی
محەممەد مەحموودیان سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، ڕایگەیاند کە ژمارێک کۆمپانیای ئێرانی لە دووەم پێشانگای نێودەوڵەتیی گەشتیاریی سلێمانی بەشدارییان کردووە.
محەممەد مەحموودیان بە راگەیاندنی ئەوەی کە پێنج کۆمپانیای بەناوبانگی ئێرانیی چالاک لە بواری گەشتیاری و تووریزمی تەندرووستی لەم پێشانگەیەدا بەشدارییان کردووە، وتیشی: بەشداریی چالاکانەی کۆمپانیا ئێرانییەکان لەم پێشانگا نێودەوڵەتییەدا، پیشاندەری هۆگرییانە بە گەشەپێدانی بەشی گەشتیاری بەتایبەت توریزمی تەندرووستی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق. سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی بە راگەیاندنی ئەوەی کە لەبەر سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، ژمارێکی زۆر گەشتیار لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ئێران دەکەن، پێیداگرت: خاڵی هاوبەشی کلتووریی لە نێوان پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران و خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەو هاتووچۆیانە هاسانتر دەکات. مەحموودیان وتیشی: ڕادەی گشتیی بازرگانی نیوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون ناوە.