کانونی دوھەم 06, 2025 19:22 Asia/Tehran
  • مانگرتنی هەزار ستافی خۆبەخشی بەشی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان

لە ئێدارەی ڕاپەڕینی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە هەزار هێزی خۆبەخش نزیکەی یەک مانگە کە مانیان گرتووە.

لە ئێدارەی ڕاپەڕینی پارێزگای سلێمانیدا زیاتر لە هەزار هێزی خۆبەخش کە لە ١٧٠ بنکە و ناوەندی تەندروستیی خەریکی ئیش و کارن نزیکەی یەک مانگە کە مانیان گرتووە ، خوازیاری ئەوەن کە بە شێوەی فەرمی دابمەزرێن.

فەرمانبەرانی ناڕازی لە بەشی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی دەڵێن کە ئەوان ناچارن بە مووچەیەکی زۆر کەم کار بکەن و لەبەر ئەوەی بە شێوەی فەرمی دانەمەزراون ئاسایشی پیشەییان نییە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ژێدەرە هەواڵیەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٣٠ دەرچووی پزیشکی کە وەکوو فەرمابەری خۆبەخش لە نەخۆشخانەی منداڵان لە ڕانییە کاریان دەکرد، ئێستا مانیان گرتووە کە ئەم مەسەلەش بۆتە هۆی داخرانی بەشی فریاگوزاریی ئەم نەخۆشخانەیە.

سەرپەیڤ