ڕەخنەی هەولێر لە ناتەبایی لە پرۆسەی چاکسازی یاسای بودجە
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام لە دوایین چرکەکاندا ئەو هەموارکردنانە پەسەند نەکران
. پێشەوا هۆرامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەخنەی لە پێشکەشکردنی یەک لایەنەی پێشنیارەکە گرت بەبێ ڕاوێژ لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "پێشکەشکردنی یەک لایەنەی پێشنیازی هەموارکردنەوەی بودجە لەلایەن نوێنەری حکومەتی فیدراڵەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەبێ ڕاوێژکردن لە گەڵ هەرێم".
بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی پێشووە و جەختی کرد لەسەر پێویستی دەنگدان سەبارەت بە کۆدەنگی لەسەر پێشنیارەکان . پێشەوا هورامانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و هەوڵی بەرفراوان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەم هەموارکردنانە سەرەڕای خوێندنەوەی یەکەم و دووەم،لە قۆناغی کۆتاییدا پەسەندنەکران، و ئێمە لە پەسەندنەکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵیدا، سەرمان سوڕما هەورامانی ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە کردەوانە لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانەکان و زیان بە هەموو عێراق دەگەیەنێت