مەسعود بارزانی: دیدار لەگەڵ پزشکیان زۆر ئەرێنی بوو
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان تاران و بەغدا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەرە .
مەسعود بارزانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵێکی عەرەب زمان سەبارەت بە شێوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە داهاتووداڕایگەیاند : پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر و قازانجی بەرامبەرە و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی هیچ وڵاتێکدا نییە؛ ئێران وڵاتێکە کە هەزار کیلۆمەتر یان زیاتریش لە سنوور لەگەڵ عێراقدا هاوبەشە و لەگەڵ ئێمەدا مێژوو و هاوبەشیی زۆری هەیە، وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکەدا، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەرە بارزانی، بە ئاماژەدان بە دیدارەکەی لەگەڵ "مەسعوود پزشکیان" لە سەفەرەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق یش وتی : "کۆبوونەوەکەمان زۆر ئەرێنی و پوزێتیڤ بوو". سەرۆک کۆماری ئێران بە جورێک بە زمانی کوردی قسە دەکات وەک ئەوەی زمانی زگماکی خۆی بێت، ئەو زۆر میهرەبان و زۆر دۆستانە قسەی کرد، زۆریش هاندەر بوو بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان. کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو. ئێمە بە زمانی کوردی قسەمان دەکرد، هەردووکمان لە یەک شاری مەهاباد لەدایک بووین و ناومان هەردووکمان مەسعودە