شوبات 28, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی کۆمپانیای نەوتییەکانی ڕۆژاوا لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

مایلز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستانی عێراق ناسراو بە (APIKUR) ڕایگەیاند کە کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەم کۆمەڵەیە هیچ ڕێککەوتنێکی نووسراوەیان لەگەڵ هەولێر و بەغدا نەبووە و هەتا ئەو کاتەی کە ڕێگایەکی ڕوون و شەففاف بۆ دانی پارە دیاری نەکرێ، هەناردەی نەوت دەست پێنابێتەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە بریتییە لە 8 کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوتی بیانی و 60%ی سەرجەم بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆدایە، ئەمڕۆ هەینی جەختی کرد تا ئەو کاتەی کە شێوەی دانی پارە بە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیە گەرەنتی نەکرێ هەناردەکردنی نەوت دەستی پێ نابێتەوە.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور وتیشی: "هیچ پێوەندییەک لە لایەن کاربەدەستانەوە بەم کۆمەڵەیە نەکراوە سەبارەت بە دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق."  ئەم هەڵوێستە پاش ئەوەی هاتە ئاراوە، حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی ئێراق، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕە نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیەنێ.

سەرپەیڤ