کرانەوەی دەروازەی سنووری کێلێ
عەبباس عەزیز بەرپرسی گومرگی ئیدارەی ڕاپەڕین لە هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە کرانەوەی دەروازەی سنووریی کێلێ ڕایگەیاند: کە ڕۆژانە 150 بۆ 250 لۆری لە ئێرانەوە دێنە نێو هەرێمی کوردستان کە ٦٠%یان هەڵگری باری کەرەستەی بیناسازین.
عەبباس عەزیز بەرپرسی گومرگی ئیدارەی ڕاپەڕین سەبارەت بە کرانەوەی دەروازەی سنووریی کێلێ وتیشی: دوێنێ پێنجشەممە بە شێوەی فەرمی هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی کێڵی دەست پێ بوویەوە و لۆرییە بارهەڵگرەکان لە ئێرانەوە دێن لەم دەروازەیەوە دێنهە نێو هەرێمی کوردستان.
عەبباس عەزیز وتی: ڕۆژانە 150 بۆ 250 لۆری لە ئێرانەوە دێنە نێو هەرێمی کوردستان کە ٦٠%یان هەڵگری باری کەرەستەی بیناسازین و ئەو ٤٠%ی دیکەیش خۆراک و خواردنیان پێیە. دەروازەی سنووریی کێلێ لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین هەڵکەوتووە کە هاوسنووریی شاری سەردەشتە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا.