کۆبونهوهى پارتى و یهکێتیى
نیسان 15, 2025 17:20 Asia/Tehran
ئهمڕۆ هەردوو وهفدى باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام کۆبونهوه.
لە کۆبونەوەکەدا کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.
لە پاش کۆبونەوەکە پارتی و یەکێتیی ڕاگەیهندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆماندا هەنگاوى ئیجابىو بەرەوپێشچونى باش هەبوو و لە ڕۆژانى داهاتودا کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن.