سوپای تورکیا به‌چڕی گونده‌کانی سنوری گاره تۆپباران ده‌کات
ئه‌ندامێکی تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سوپای تورکیا ٥٣ جار تۆپبارانی گونده‌کانی به‌ری گاره‌ی کرد.
کامه‌ران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی کوردستانی رێکخراوی (CPT) رایگه‌یاند، "له کاتژمێر دە و پێنج خوله‌ک تاوه‌کوو یازدە و بیست خوله‌کی به‌یانیی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا، ٥٣ جار گونده‌کانی "مژێ، که‌فنه مژێ، سپیندارێ و گرگاشێ"یان له به‌ری گاره له سنوری قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆک تۆپباران کرد.ئه‌وه‌شی رونکردۆته‌وه، "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که، سوپای تورکیا هێرش و بۆردوومانه‌کانی بۆ سه‌ر گونده‌کانی به‌ری گاره چڕکردۆته‌وه". کامەران عوسمان دوو ڕۆژ لەمەوبەریش ڕایگەیاندبوو کە لە کاتژمێر دوو و چارەک تاوەکو چارەکێک بۆ چواری پاشنیوەڕۆی هەینی، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ٢٧ جار تۆپبارانی گوندەکانی چیای گارەیان لە پارێزگای دهۆک کرد.