توند بوونەوەی جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا لە باکوری عێراق
نیسان 26, 2025 15:51 Asia/Tehran
سه رچاوه عێراقییه کان باسیان له به رده وامی بەزاندنی سنووری ئاسمانیی ئه م وڵاته و به هێزبوونی بوونی ئامادەیی سەربازی ئانکارا له باکووری ئه م وڵاته ی کرد.
عیسام شاکر، یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق ڕایگەیاند، ئەنقەرە لانیکەم ڕۆژانە دە جار ئاسمانی عێراق پێشێل دەکات و بەردەوامە لە بەهێزکردنی هێزە سەربازییەکانی لە زیاتر لە شەست بنکە لە قوڵایی خاکی عێراق، کە هەندێکیان زۆر گەورەن، وەک بنکەی زلیکان لە نزیکی بەعشیقە. شاکر ڕاشیگەیاند: "تورکیە لانیکەم ڕۆژانە دە جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئاسمانی عێراق پێشێل دەکات، لە هەندێک حاڵەتیشدا پەنجا جار". ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت لە هەمبەر دزە ی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بڕیارێکی نیشتیمانی بدرێت .