نیسان 27, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • ڕێک نەکەوتنی نەوتیی لەگەڵ هەولێر و بەغدا

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئەم بەینە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە دەسپێکرانەوەی هەناردەکرانی نەوتی هەرێم لە ڕێی هێڵی بۆریی عێراق-تورکیا، بێ ئاکام بووەو نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێک.

ئەپیکۆر پێی داگرت، بێتوو ڕێککەوتنێکی ئیلزامهێن بکرێ کە نرخی هەناردەکان و دانەوەی قەرزە دواکەوتووەکان دەستەبەر بکا، ئامادەیە هەناردەکردن دەس پێ بکاتەوە. ناکۆکیی نێوان ئەپیکور و حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ڕەخنەو گازندەی حکومەتی عێراق لە گرێبەستەکان کە تێچووەکانی ئەو کۆمپانیانە لەبەراوەرد لەگەڵ تێچووی کۆمپانیاکانی دیکە کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق چالاکن، یەکسان نیەو پشکی زیاتر و قەزانجی زیاتریان دەوێ.خاوەنیەتی ئەو کۆمپانیانەش، تەماوی و نادیارە.

سەرپەیڤ