هەڵەبجە بە فەرمی بووە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i438376-هەڵەبجە_بە_فەرمی_بووە_نۆزدەهەمین_پارێزگای_عێراق
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 29, 2025 13:56 Asia/Tehran

لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی واژۆ کرد.

شاندێک لەهەڵەبجەوە لەو رێوڕەسمەدا بەشداربوون و سەرۆک کۆماریش ، مەرسوماتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ، رادەستی  "نوخشە ناسیح" پارێزگاری هەڵەبجە کرد .

شایانی باسە دوو هەفتە لەمەوبەر، پەڕلەمانی عێراق بەمەبەستی ڕێزنان و خزمەتکردنی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانەکەی هەڵەبجە، بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کردبوو.