May 02, 2025 18:08 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستان: لەلایەن ئێمەوە هیچ ڕێگرییەک نییە بۆ هەناردەکرانی نەوت

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، هیچ ڕێگرییەک لەلایەن هەرێمەوە نییە بۆ دەسپێکرانەوەی هەناردەی نەوت و خوازیاری خێراکرانی رەوتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاریین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان.

"کەماڵ محەممەد ساڵح" سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی دوازانیارییەکان لەبارەی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی عێراق وتی: وەزارەتخانەکەمان تا بەوجێگە کە هاوپێوەندە بە حکومەتی هەرێم، بەتەواوەتی وادەو بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووەو هیچ لەمپەرێک لەلایەن ئێمەوە نییە بۆ هەناردەکرانی نەوت و خرانی داهاتەکەی بۆ نێو خەزێنەی فیدراڵ.

حکومەتی هەرێم هەروەها وشداریی دا، راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تائێستا زیاتر لە دەیان هەزار ملیار دۆلار زیانی دراڤیی بۆ خەزێنەی گشتیی هەولێر و بەغدا بەدواوە بووە.

سەرپەیڤ