May 21, 2025 19:46 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت

شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەت لە هەولێر کۆبوونەوە

کۆبوونەوەکە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر دەکرێت و شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێبارییە و شاندەکەی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانییە.لەنێو شاندی پارتیدا هەریەکە لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح هەن، لەنێو شاندەکەی یەکێتیشدا هەریەکە لە دەرباز کۆسرەت و نزار ئامێدی هەن.دوایین کۆبوونەوەی شاندەکانی هەردوولا لەکۆتایی مانگی نیسان بوو، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە لە کۆڕبەندی دێلفی لە سلێمانی رایگەیاند کە پارتی و یەکێتی لە پێکهێنانی حکومەت نزیکن. 

سەرپەیڤ