پەرلەمانتارێک: بەم نزیکانە خشته‌ی بودجەی 2025 ده‌گاته‌ په‌رله‌مان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439594-پەرلەمانتارێک_بەم_نزیکانە_خشته_ی_بودجەی_2025_ده_گاته_په_رله_مان
ئه‌ندامێکی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات بەم نزیکانە خشتی بودجەی ساڵی 2025 بگات و دڵنایی ده‌دات تێپەڕاندنی ئاسان دەبێت و هه‌رکاتێک گه‌یشت ده‌توانرێت به‌بێ دواکه‌ون په‌سه‌ندبکرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2025 11:40 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێک: بەم نزیکانە خشته‌ی بودجەی 2025 ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

ئه‌ندامێکی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات بەم نزیکانە خشتی بودجەی ساڵی 2025 بگات و دڵنایی ده‌دات تێپەڕاندنی ئاسان دەبێت و هه‌رکاتێک گه‌یشت ده‌توانرێت به‌بێ دواکه‌ون په‌سه‌ندبکرێت.

جەمال کۆچەر ڕایگه‌یاند، پێشبینی دەکات بەم نزیکانە خشته‌ی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2025 بگاتە پەرلەمان، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ ته‌واوکرا.ئاماژەی بەوەشکردوە، پەرلەمان ئامادەیە هەر کە خشته‌ی بودجه‌ بە فەرمی گەیشت دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات، بە ئامانجی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی خێرای.ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیکردەوە، لیژنەی دارایی پێشبینی ناکات له‌ دانیشتنەکەدا گفتوگۆیەکی دورودرێژ یان قوڵ هه‌بێت لەسەر خشتەکانی بودجەی نوێ.