جم وجوڵی گوماناوی سەربازانی ئەمریکایی لە بنکەی حەریری هەولێر
حوزهیران 12, 2025 17:14 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی ئامادە باشی هێزە ئەمریکییەکانی کرد لە بنکەی حەریر لە نزیک هەولێرو ئاماژەی کردە جم وجۆڵی گوماناوی ئەو هێزانە
. ئەم سەرچاوە ئاگادارە عێراقیە بە ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلومەی ڕاگەیاند: کە هێزە ئەمریکیەکان لە بنکەی حەریر لە نزیکی هەولێر لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە ئامادەباشیدان و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ فڕینی بەربڵاوی کوپتەرەکانی ئاپاچی بەسەر بنکەکە و دەوروبەری. هۆکاری ئەم جم و جوڵانە هێشتادیار نییە. سەرچاوەکە جەختی کردەوە: سەرەڕای ئامادە باشی بەڵام دەرکەی سەرەکی بنکەکە دانەخراوە و ڕێگاکانی چوون بەرەو دەروازە سەرەکیەکە کراوەن. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کاروانێک پێکهاتوو لە ٢٠ ئۆتۆمبێل کە هەڵگری باری سەربازیین، درەنگانی شەوی چوارشەممە لە سووریاوە بەرەو بنکەکە بەڕێکەوتوون.