پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی عاشوورای حسێنی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی عاشوورا بە پێداگری لەسەر پێویستیی چارەسەرکرانی ناکۆکییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی باڵای وڵات، خوازیاری کەمکرانەوەی ناکۆکییەکان و بەهێزتر بوونی پاوەجێی بوو.
نێچیرڤان بارزانی لەپەیامێکدا بە بۆنەی عاشوورا ڕایگەیاند کە یادی ئیمام حسێن (ع) وەبیرهێنەرەوە راستیخوازی، ئاشتیخوازی و فیداکارییە، و ئەم بەها بەرزە مرۆییانە دەبێ تاهەتایە هەر زیندوو بمێنن.
ناوبراو لەم پەیامەدا بە ڕێزگرتن لەم بۆنەی ئاینییە ، دیسان پێیداگرت لە سەر پێویستیی بتەوتربوونی برایەتیی نێوان عێراقییەکان و پێویستیی چارەسەرکرانی کێشە و ناکۆکییەکان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و بەهێزترکردنی پاوەجێی.
نێچیرڤان بارزانی پێیداگرت: بەهاگەلی دادخوازی، سەبر و ئاشتیخوازیی کە ئیمام حسێن گیانی خۆی لە پێناویاندا فیدا کرد، بۆ هەموو ئێمە ئیلهامبەخشن و دەبێ تاهەتایە زیندوو ڕابگیردرێن.