ته‌مووز 16, 2025 17:01 Asia/Tehran
  • وەستانی چالاکی کۆمپانیای نەوتیی نەرویجی لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان 

کۆمپانیای نەرویجی "دی ئێن ئۆ " باسی وەستانی بەرهەم هێنانی نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پیشخاپووری زاخۆ لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی کرد ئەوەش دوابەدوای پەلاماری فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان.

دوێنێ  سێ پەلاماری بەدرۆن  کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کومپانیای نەوتی نەرویجی  دی ئێن ئۆو  و کۆمپانیای ئەمریکی  هانت ئۆیل  لە هەرێمی کوردستانی ئێراق .

لە بەیاننامەی ئەم کۆمپانیایە دا  ڕاگەیەندراوە کە  بەرهەم هێنانی نەوت لەم دوو کێڵگە نەوتییە دوای لێکدانەوەی زەرەروزیانەکان ، دەست پێ دەکرێتەوە.

ئەم کۆمپانیە رایگەیاند پەلاماری بەدرۆن بوسەر ئەم کێڵگانە هیچ کۆژراو  بریندارێکی لێ نەکەوتووەتەوە .

شایانی باسە ئەمرۆش بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان  پەلامار کراوەتەسەر کێڵگە نەوتییەکانلە ناوچەی زاخۆ لە پارێزگەی دهۆک  لە هەرێمی کوردستان.

 سێ پەلاماری بە درۆن  کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی نەرویجی دی ئێن ئۆ و کێڵگەی ئەمریکی هات ئۆیل لە پارێزگەی دهۆک.

سەرپەیڤ