ته‌مووز 17, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • هێرشی بەردەوامی درۆنیی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە کەمتر لە١٢کاتژمێردا

هەرێمی کوردستان لەماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێری ڕابردوو، شایەتی سێ هێرشی درۆنیی بەدوای یەک بۆسەر ناوچە جیاجیاکان لەوان کێڵگە نەوتییەکانی دەورووبەری هەولێر، دامەزراوە نەوتییەکانی زاخۆ و کێڵگەی نەوتیی "تاوکێ"ی دهۆک بووە.

هەرێمی کوردستان لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەمڕۆ شایەتی دووپات بوونەوەی ڕووداوگەلی ئەمنی بووە کە سەرنجی دەم و دەزگە خۆجێی و جیهانییەکانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە.

پاش توندتربوونی گرژییە ناوچەییەکان و کێشە ئابورییەکانی بەردەم، روودانی سێ هێرشی درۆنیی بەدوای یەک لەماوەی کەمتر لە ١٢ کاتژمێر، پرسیارگەلێکی لەبارەی سەقامگیریی ئاسایش وپاراستنی ژێرخانە سەرەکییەکانی ئەو ناوچە، هێناوەتە ئاراوە.

یەکەم هێرشی ئەمڕۆ، بۆسەر کێڵگەی نەوتیی دەورووبەری بەحرکە و دووەم هێرش بۆسەر نزیک کێڵگەی نەوتیی ناحیەی شەمامک و سێیەم هێرشیش بەئامانج گیرانی دامەزراوە نەوتییەکانی بەشگەی "دی ئێن ئۆ" لە تاوکێ هەڵکەوتوو لەسنوری زاخۆ، ئەنجامی گرت.

سەرپەیڤ