عەلی حەمەساڵح: هیچ نەوتێک ڕادەستی بەغدا نەکراوە
بڕیاردەری هەڵوێستی نیشتمانی دەڵێ: هیچ هەنگاوێک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە هەڵنەگیراوە و ئێستایش هەر مەسەلەی پێدرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناڕوونە.
عەلی حەمەساڵح ڕاشیگەیاند: بۆ بەردەوامبوونی خەرجکرانی مووچە، پێویستە ئەم هەفتەیە ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆیی هەرێم ڕادەستی حکومەتی عێراق بکرێ و نەوتیش بکەوێتە دەستی کۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام سەرباری ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستکرانی داهاتی ناوخۆیی و نەوت، ئەوە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە. عەلی حەمەساڵح وتیشی: تا ئێستا تەنانەت یەک بەرمیل نەوتیش ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ و حکومەتی عێراق نەکراوە. هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی مەیی واتە مانگی پێنجی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، بەڵام هێشتا دیار نییە کەی مووچەی مانگی ژوەن و ژولای واتە مانگی شەش و حەوت خەرج دەکرێ.