ڕازیبوونی کۆمپانیاکان بە چوارچێوە یاساییەکەی بەغدا سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i441690-ڕازیبوونی_کۆمپانیاکان_بە_چوارچێوە_یاساییەکەی_بەغدا_سەبارەت_بە_هەناردەی_نەوتی_هەرێم
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەرێم ئامادەی ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدایە بەو مەرجەی کە حکومەتی عێراق خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستەبەر بکات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2025 15:45 Asia/Tehran
  • ڕازیبوونی کۆمپانیاکان بە چوارچێوە یاساییەکەی بەغدا سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەرێم ئامادەی ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدایە بەو مەرجەی کە حکومەتی عێراق خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستەبەر بکات.

پێشەوا هەورامانی بە ئاماژە بەوەی کە کۆمپانیا نەوتییەکان ڕازی بوونە بەو چوارچێوە یاساییەی عێراق بۆ بەردەوامکردنی هاوکاری دایناوە، وتیشی: "ئێمە نامەمان ناردووە بۆ حکومەتی عێراق و جەختمان کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ڕادەستکردنی نەوتەکەی بە بەغدا و هەناردەکردنیشی با لە ڕێگای حکومەتی عێراقەوە جێبەجێ بکرێت. لە هەمبەردا چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدات." ناوبراو بۆچوونی کۆمپانیا نەوتییەکانیشی ڕوونکردەوە کە ڕازی بوون بەوەی سات و سەوداکانیان لە چوارچێوەی یاسای نەوتی عێراقیدا ئەنجام بدەن.