کونسوڵی گشتی ئێران: پەیوەندی هەولێر و تاران لە هەموو کاتێک پتەوترە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442149-کونسوڵی_گشتی_ئێران_پەیوەندی_هەولێر_و_تاران_لە_هەموو_کاتێک_پتەوترە
فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووەتە خاڵی بەهێزی خۆی .
(last modified 2025-10-10T11:42:00+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2025 17:57 Asia/Tehran
  • کونسوڵی گشتی ئێران: پەیوەندی هەولێر و تاران لە هەموو کاتێک پتەوترە

فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووەتە خاڵی بەهێزی خۆی .

 ئەسەدی بە جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندییە خێزانی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران وتی: دوو نەتەوە لە هەر دوو دیوی ئەم سنوورە  ناژین، بەڵکو یەک نەتەوە هەیە و ئەمەش پەیوەندییەکانی نێوانیان زیاترلە ڕابردوو پتەوتر کردووە، لە ڕووی سیاسیشەوە هاوکارییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە لوتکەدایە . کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر سوپاسی میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد  لە بەر ئەوەی کە  لە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆڕتەکانیاندا  بێ لایەن بوون لە  شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئەم دواییەی ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی  وتی:  هاوکارییەکانی  نێوان بەرپرسانی ئێران و بەرپرسانی  هەرێمی کوردستانی عێراق قووڵایی پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر نیشان دەدات.