تشرینی دووه‌م 03, 2025 21:28 Asia/Tehran
  • سۆمۆ چەند نەوتی هەرێمی کوردستانی هەناردە کردووە؟

مانگی رابردوو رۆژانە 188 هەزار و 221 بەرمیل لە نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دەستی کڕیارەکان.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمدا، کۆی نەوتی هەناردەکراو لە عێراقەوە، بڕی 110 ملیۆن و 650 هەزار و 970 بەرمیل نەوت بووە. کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە بڕی 5 ملیۆن و 834 هەزار و 864 بەرمیل بەشداربوون لەکۆی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان و بەمشێوەیەش رێژەی 5٪ لە نەوتی هەناردەکراو پێکدەهینێت.

لە کۆتاییدا، بە تێکڕا نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و ئەورووپایە، وەکو لە داتاکانی مانگی ئەیلوولی 2025دا دەردەکەوێت کە کۆی داهاتەکە 6.96 ملیار دۆلار بووە.

 

سەرپەیڤ