فەرامەرز ئەسەدی: لە قۆناغی زێڕینی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تارانداین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443043-فەرامەرز_ئەسەدی_لە_قۆناغی_زێڕینی_پەیوەندییەکانی_نێوان_هەرێم_و_تارانداین
سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، قۆناغی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێرانی بە زێڕین وەسفکرد و ڕایگەیاند کە بەڵێنی کارئاسانیی بەرپرسانی کورد دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی ئێران.
(last modified 2025-11-27T10:37:10+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2025 10:42 Asia/Tehran
  • فەرامەرز ئەسەدی: لە قۆناغی زێڕینی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تارانداین

سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، قۆناغی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێرانی بە زێڕین وەسفکرد و ڕایگەیاند کە بەڵێنی کارئاسانیی بەرپرسانی کورد دەرفەتێکی باشە بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی ئێران.

فەرامەرز ئەسەدی، سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر،  لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی ژوورە بازرگانییەکان و سەرمایەدانەرانی هەردوولا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و سەردانی بەرپرسە باڵاکان لەوان چوونی سەرۆکی هەرێم بۆ تاران و هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەولێر، باشترین بەڵگەن بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە. سەرکۆنسوڵی ئێران داوای لە بازرگانان و هەناردەکارانی ئێرانی کرد، سوود لەم کەشە لەبارە وەربگرن و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن، چوونکە بەرپرسانی هەرێم دڵنیاییان داوە هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک پێشکەش دەکەن.

فەرامەرز ئەسەدی پێیشیداگرت کە هەلێکی باش ڕەخساوە بۆ ئەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پڕۆژە هاوبەشەکان لەوەی ئێستا هەیە باشتر بکرێت و هەردوولا دەتوانن لە سایەی ئەو متمانە سیاسییەی دروست بووە، پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان بدەن.