لافاو له سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌کیتر
به‌هۆی زۆری رێژه‌ی بارانبارینه‌وه لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی سلێمانیدا لافاو دروستبووه.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە زۆرێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی ناوچەکانی کوردستان بەهۆی لافاوەوە داخراون. لە ناوەندی شاری چەمچەماڵیش لافاو دروستبووە و ئاو چووەتە نێو چەند ماڵێک، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل ژێرئاوکەوتوون و ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش لافاو بردوویه‌تی.هاوکات بەهۆی لافاوەوە ڕێگەی سەرەکیی نێوان چەمچەماڵ بۆ سلێمانی داخراوە.رێگای سه‌ره‌کی نێوان سلێمانی- که‌رکوک له تاسڵوجه، بازیان، ته‌کیه، چه‌مچه‌ماڵ، قه‌رەهه‌نجیر داخراوه و تیمه‌کانی به‌رگریی شارستانی له هه‌وڵدان بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان. له گه‌ڕه‌که‌کانی چه‌مچه‌ماڵیش، سێ که‌س بەهۆی لافاو گیانیان له‌ده‌ستداوە.شایانی باسە لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئێستایش هەر بەردەوامە.