چەند بەرپرسێکی چەمچەماڵ داوای بەخشین لە پۆستەکانیان دەکەن
کانونی یهکهم 14, 2025 18:42 Asia/Tehran
قوباد تاڵەبانی جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان رایگەیاند، رەمک رەمەزان لەدوای لافاوەکەی چەمچەماڵ داوای بەخشینی لە پۆستەکەی کردووە.
سێ کەسی دیکەش بە هەمان شێوە داوایان کردووە لە پۆستەکانیان ببەخشرێن کە ئەمانەن: سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ، سەرۆکی شارەوانیی شۆڕش و بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ.