پەرەستگای ئاناهیتا لە کرماشان
نیسان 09, 2025 15:39 Asia/Tehran
پەرەستگای کەوناری ئاناهیتا وەک دووەمین شوێنەوارە بەردینەکان لە ئێران دەناسرێت؛ پەرەستگای ئاناهیتا بە شوێنەوارێکی دێرین لە سەردەمی پێش زایین دادەنرێت.
بەگوێرەی نووسراوە مێژووییەکان ئەم پەرەستگایە بۆ ڕێزگرتنی ئیلاهەی ئاو واتە خودای ئاو (ئاناهیتا) وەک ئاوردان بەکار هاتووە. مێژووی ئەم شوێنەوارە زەبەلاحە دەگەڕێتەوە بۆ سێ سەردەمی هەخامەنەشی، پارتی (ئەشکانی) و ساسانی. ئەم بینایە دەکەوێتە شارستانی کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان.