حەکیم ئیدیعاکانی نەتانیاهو سەبارەت بە فیلادلفیای شەرمەزار کرد
حەکیم ئیدیعاکانی نەتانیاهو سەبارەت بە فیلادلفیای شەرمەزار کرد
سەید عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزە نیشتمانییەکانی عێراق، لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەبارەی دەروازەی سنوریی رەفەح لەگەڵ میسر(ناسراو بە فیلادلفیا)ی ئیدانە کرد.
"سەید عەممار حەکیم" وتی: ئەو لێدوانانە، تەنیا درۆ و دەلەسە و بیانووهێنانەوەی زایۆنییەکانە بەمەبەستی بەربەست دانان لەبەردەم رەوتی ئاگربڕ لە غەززەدا.
حەکیم هەروەها وتی: ئامانج لەو قسانە، درێژەدان بە دەسدرێژکاریی و شەڕی رژیمی زایۆنیستی دژ بە غەززە، ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین و هەولدان بۆ جێبەجێکرانی گەڵاڵەگەلی پاوانخوازانەیە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە ئەو لێدوانە ناڕاستانە ئیدانە دەکەین و وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ میسردا، داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکەین هەموو هەوڵی خۆی دەکاربگرێ بۆ لەگوشارنانی رژیمی زایۆنیستی بەمەبەستی وەستاندنی شەڕ لە غەززەو دەسپێکرانی بنیات نانەوەی غەززەو گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ زێدو نیشتمانی خۆیان. شایانی ئاماژەیە، بێنیامین نەتانیاهو شەوی دووشەممە لە لێدوانێکدا ئیدیعای کرد، حەماس لەڕێی میسرو میحوەرەی فیلادلفیاوە چەکەمەنی وەردەگرێ.