ژوماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە سی و شەش هەزار کەس تێپەڕی /جیهان پەلاماری دوێشەوی زایۆنیستەکان بۆسەر ئاوارە فەلەستینییەکانی ئیدانە کرد
وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین ئەمڕۆ لە دووسەد و سی و چوارەمین ڕۆژی شەڕ دا ، باسی پەرەسەندنی ژوماری شەهیدانی دەستدرێژکای ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەی کرد و ڕایگەیاند لە دەستپێبوونی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا تائێستا سی و شەش هەزار و پەنجا کەس لەم ناوچەیە شەهید بوونە .
وەزارەتی تەندوروستی فەلەستین ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنیستی لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا حەوت تاوانکاری نوێی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی شەهید بوونی شەست و شەش فەلەستین دیکە و بریندار بوونی سێسەد و هەشتاو سێ کەس .
بەپێی ئەم ئامارە نوێیە، ژوماری شەهیدانی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتەمی ئوکتوبەرەوە تائێستا بۆ سی و شەش هەزارو پەنجا کەس پەرەی سەندووە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی نیوەشەوی ڕابردوو هەتا بەیانی ئەمڕۆ تاوانکاری دڕندانەی دیکەی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ئەنجام داوە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە تاوانکارییەکی نوێی دیکە دا بە بوردومان کردنی خێوەتی ئاوارەکانی فەلەستینی لەباکووری ڕۆژاوای شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە زۆرتر لە چل فەلەستینی شەهید و دەیان کەسی بریندار کردووە.
درێژەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕەفەح لە حاڵێکدایە کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دادەڤانی لە لاهە کە خاڵی سەرەکی دادەڤانی نەتەوەیەکگرتووەکان دێتە ئەژمار، ڕۆژی هەینی ئەو حوکمەی دەرکرد کە ئیسرائیل دەبێ ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە باشووری کەرتی غەززە بوەستێنێ.
وڵاتانی جوربەجۆری جیهان تاوانکارییەکانی شەوی ڕابردووی زایۆنیستەکان بە دژی ئاوارەکان لە ڕەفەحی ئیدانە کرد .
سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەیش وێڕای ئاماژەدان بە تاوانکاری جەنگی بە دوای یەکی ڕژێمی زایۆنیستی بەدژی گەلی فەلەستین وتی ، تاوانکاری نوێی ئەم ڕژێمە لە ڕەفەح دەگوازینەوە بۆ دادگە نێودەوڵەتییەکان .