ته‌مووز 20, 2021 19:59 Asia/Tehran

گۆرانی کوردی جێژنی قوربان

ئەمڕۆ نۆھەمی زیحەججە ڕۆژی «عەرەفە»، ڕۆژی نیایش و عیبادەت، ڕۆژێکە کە ناودارە بە بەخشرانی گوناحان و قەبوڵ کرانی تۆبە، ڕۆژێک کە خوداوەندی تاقانە بەشێوەیەکی تایبەتی بەندەکانی بەرەولای خۆی بانگێشتن دەکات.

عەرەفە لەو جێژنە گەورانەی ئیسلامییە و ئەوەی بتوانێ لەم ڕۆژەدا لە سارای «عەرەفات» ئامادە بێ نیعمەتێکی گەورەی دەست کەوتووە.

ڕۆژی «عەرەفە» نەریت و دۆعای زۆرن و باشترین کردەوە لەم ڕۆژەدا دۆعایە، ملوێنان زیارەتکاری ماڵی خودا لە ڕۆژی «عەرەفە»دا بە جلی سپییەوە و بە وتنی «لەببەیک» بەرەو «عەرەفە وەڕێ دەکەون.

حاجیەکان ھەتا ئێوارە لە عەرەفات دا دەبن و دوای ئێوارە بەرەو «مەشعەرولحەرام» وەڕێ دەکەون.

مەناسکی حەجج لەگەڵ وقوف لە «مەشعەرولحەرام» لە کازیوەی بەیانیەوە ھەتا ھەڵھاتنی خۆری ڕۆژی دەھەمی زیحەججە واتە ڕۆژی «جێژنی قوریان»  بەردەوام دەبێت. زیارەتکاران پاشان ڕوو لە سەرزەوینی «مینا» دەکەن و دوای «ڕەمی جەمەرە» قوربانی دەکەن و پاشانیش کاری «حەڵق» واتە تاشینی سەرو «تەقسیر» واتە کورت کردنەوەی قژو نینۆک ئەنجام دەدەن.

لەو واجیباتەی دیکەی حەججی «تەمەتوع» مانەوە یان «بەیتوتە» لە سەرزەوینی مینا لە شەوی یانزەو دوانزەی زیحەججەوە ھەر لە ئاوابوونی خۆرەوە ھەتا نیوەی شەوو ڕەمی ھەر سێ جەمەرە لە ڕۆژانی یانزەو دوانزەی زیحەججەدایە.

ئینجا کردارێکی دیکەس کە زیارەتکارانی سەرزەوینی وەحی دەبێ ئەنجامی بدەن ھەتا حەججەکەیان تۆکمە بکەن، گەڕانەوە بۆ مەککەی موکەڕڕەمەو ئەنجام دانی تەواف، بەرپاکردنی نوێژی تەواف، سەعی نێوان سەفاومەروەو تەوافی نیساء و نوێژی تەوافی نیسائە. 

سەرپەیڤ

سەرپەیڤ