-
ئامادەیی ژێرخانەکانی گواستنەوەی تەمەرچین بۆ گواستنەوەی بێبەرامبەری زیارەتکاران
تهمووز 28, 2026 16:23بەڕێوەبەری ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ئاماژە بە گواستنەوەی بێ بەرامبەری زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە ڕێگای ورمێوە هەتا ترمیناڵی سەرسنووریی تەمەرچین، راشیگەیاند کە لە سنووری تەمەرچینیشەوە هەتا پێشانگاکەی هەولێر کە تەرخاندراوە بە میواندارێتی کردنی زیارەتکارانی ئەربەعین، گواستنەوەی زیارەتکاران بێ بەرامبەر دەبێ.
-
کوژرانی چوار ئەندامی تاقمۆکەی تیرۆریستیی پەژاک لەسنوری بانە
تهمووز 27, 2026 17:50سەرکردایەتی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی تێکشکێندرانی تیمێکی تیرۆریستیی سەر بە تاقمۆکەی پەژاکی کرد لە سنورەکانی شاری بانە.
-
ئیسماعیل بەقائی ڕوو لە سەرۆک وڵاتانی ئوروپایی؛ ئایا شەهیدکرانی زارۆکانی میناب بەشێک نییە لە پێشێلی مافی مرۆڤ؟
تهمووز 27, 2026 17:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئاماژە بە جەنایەتەکانی رژێمی منداڵکوژی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی لە ئێران، لە جاڕدەرانی مافی مرۆڤی ئوروپایی پرسی، چلۆنە کە کوشت و بڕی خەڵکی ئێران هەستی مرۆڤ دۆستانەتان ناجوڵێنێ؟
-
زولقەدر: تەقەکردن و هێرشەکان هەتا خۆبەدەستەوەدانی بەتەواوەتی دوژمن بەردەوامە
تهمووز 27, 2026 17:27سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند: تەقەو ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکان هەتا تەسلیمبوونی بەتەواوەتی دوژمن و سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی شەهیدان درێژەی دەبێ.
-
خۆپیشاندان لە بەرلین بۆ پشتگریی لە فەلەستین، لوبنان و ئێران
تهمووز 27, 2026 17:15بەسەدان کەس لە خەڵکی ئەڵمانیا بە ڕێپێوان لەسەر شەقامەکانی بەرلین، هاودەنگییان دەربڕی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لوبنان و ئێراندا.
-
پاڵەوانیی هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە کێبەرکێکانی بالەی کەناردەریای ئاسیای ناوەندیی
تهمووز 27, 2026 16:24هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی کەناردەریای ئێران بە شکست هێنان بە خەنیمەکان، دوو میدالیای زێڕ و برۆنزی لە ڕکابەرییەکانی ئاسیای ناوەندی بەدەست هێنا.
-
خۆپیشاندانی نەیارانی شەڕ دژ بە بەکارهێنرانی بنکەکانی بەریتانیا لە دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران
تهمووز 27, 2026 11:18چالاکوانانی دژەجەنگ لە ئینگلیز کە لە بەردەم دەروازەی سەرەکی بنکەی هێزی ئاسمانی شاهانەی "فەیرفۆرد" کە کارمەندانی هێزی ئاسمانی ئەمریکای تێدا سەقامگیر بووە، کۆببوونەوە، داوایان لە حکومەتی ئەندی بێرنهام، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد کە بنکەکانی ئەمریکا داخەن و بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا لە شەڕی دژ بە ئێران بەکار نەهێنرێن.
-
ئیدانەکرانی هێرشی سەربازیی ئۆکراین بۆ سەر کەشتیی ئێرانی لە دەریای خەزەر
تهمووز 27, 2026 09:45وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ڕژێمی ئۆکراین بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی ئێرانی لە دەریای خەزەر لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ ئاگۆستی ئیدانە کرد ، هێرشێک کە بووە هۆی تەقینەوەی کەشتییە ئێرانییەکە و شەهید و برینداربوونی دوو دەریاوان.
-
لەناوبردنی 11 فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری ئەمریکایی لەسەر زەوی و تەیارکرانی ئەرتەش بە کەرەستەی بەرگریی نوێ
تهمووز 27, 2026 09:23وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی تیاچوونی ١١ فڕۆکەی شەڕکەر و هەلیکۆپتەری ئەمریکایی لەسەر زەویی کردووە لە ماوەی ١٥ ڕۆژ لە شەڕ لەگەڵ ئامریکادا و وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایگەیاند کە ئەم هێزە بە کەرەستەی بەرگریی نوێ تەیار کراوە.
-
ئیسماعیل بەقائی: ئیدیعای دڵسۆزیی ئوروپا بۆ مافی مرۆڤی ئێرانیەکان، مەراییکاریی ئاشکرایە
تهمووز 25, 2026 18:45وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا نووسی؛ ئیدیعای دڵسۆزیی ئوروپا بۆ مافی مرۆڤی ئێرانییەکان، مەراییکاریی ئاشکرایە.