-
نامەی٤٥وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی جیهان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک
تشرینی یهکهم 19, 2017 09:07چل وپێنج وەزیری پێشووی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بەناردنی نامەیەک بۆ ئەندامانی باڵای کۆنگرێسی ئەمریکا ، خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەرجام) بوون.
-
گۆترێش: بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) دەبێ بپارێزرێ
تشرینی یهکهم 19, 2017 06:41ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ چوارشەممە بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) دەبێ بپارێزرێ وتی: ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی سەقامی جیهان پێویستە.
-
سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران جەختی کردەوە : ئێران لە رزگارکرانی کەرکوک دەستی نەبووە .
تشرینی یهکهم 18, 2017 14:17سکرتێری ئەنجوومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندیەکانی نێزامی ئێران جەختی کردەوە : ئێران لە رزگارکرانی کەرکوکدا دەستی نەبووە .
-
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : ئەگە لایەنی بەرامبەر بەرجام بدڕێنێ ، ئێران ورد وردی دەکات
تشرینی یهکهم 18, 2017 12:28رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی جەختی کردەوە : تا لایەنی بەرامبەر ، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش نەدڕێنێ ، ئێران نایدڕێنێ ، بەڵام ئەگەر بەرجام بدڕێنن ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ورد وردی دەکات .
-
مۆگرینی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی، سەرکەوتنە بۆ جیهان و گەلی ئێران
تشرینی یهکهم 18, 2017 06:41بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا جارێکی دیکە جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) و پێویستیی پاراستنی و وتی: بەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، هەم جیهان وهەم خەڵکی ئێران سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
-
باڵوێزی نەرویژ لەتاران: ئۆسلۆ پێبەندە بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
تشرینی یهکهم 18, 2017 05:15باڵوێزی نەرویژ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئۆسلۆ داکۆکی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکا، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئێران سەرمایەگوزاریی دەکات.
-
دووهەم پێوەندیی تەلەیفونیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕەنسا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
تشرینی یهکهم 18, 2017 05:09وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسە رۆژی سێ شەممە بۆ دووهەم جار لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) و پرسە ناوچەییەکان بەتەلەیفون وتووێژیان کرد.
-
ڕۆحانی : هاوپەیمانانی سوننەتیی ئەمریکا و وڵاتانی تری جیهان ؛لە تەنیشت بەرجام وئێران مانەوە
تشرینی یهکهم 17, 2017 17:57سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە دان بە کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بە قسە دژە ئێرانیەکانی سەرۆک کۆمار ی ئەمریکا پێداگری کرد: هاوپەیمانانی سوننەتی ئەمریکا و وڵاتانی تری جیهان بە ئاشکرا لە تەنیشت ئێران وبەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش( بەرجام) مانەوە.
-
زەریف: ئەمریکا دەبێ هەوڵ بدات پێبەندی بەرجام بێت
تشرینی یهکهم 17, 2017 15:46وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێداگری کرد : ئەمریکا دەبێ وەک ئێران هەوڵ بدات پێبەندی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی بێت.
-
ولایەتی : مەرجدانانی بەرجام لەلایەن ئوروپیەکانەوە قەبوڵ کراو نیە
تشرینی یهکهم 17, 2017 13:22ئەندامی شاندی پێداچوونەوە بەسەر جێ بەجێ کرانی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام لەئێران پێداگری کرد: مەرجدانانی بەرجام لە لایەن ئوروپیەکانەوە بەهیچ لەونێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران قەبوڵ کراو نیە.