لەناوبردنی تیمێکی تیرۆریستی لە سەراوانی سیستان و بەلووچستان
بە چاودێریکردنی هەواڵگریی ورد و تۆکمە، تیمێکی تیرۆریستی لەکاتی هاتنە ناو ناوچەکە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەلایەن چەکدارانی قەرارگای قودسەوە، کە بریتی بوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئیتڵاعات، ڕێکخراوی هەواڵگریی سپای پاسداران و فەرماندەرێتی هێزی ئینتزامی پارێزگای سیستان و بەلووچستان، گورزێکی یەکلاکەرەوەیان لێدرا کە لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٦ ئەندام و هێزی پشتیوانی ئەم تیمەیش دەستگیرکران.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بارەگای قودسی هێزی زەمینی سپای پاسداران، لە تیمی باسکراو، ٢٠ پاکێجی تەقەمەنی و پارچە پێویستەکانی تەقینەوە، ژمارەیەکی زۆر چەکی سووک و نیمچە قورس، لەگەڵ کەرەستەی جەنگی سووک و نیمچە قورس و ئامێرەکانی پەیوەندی ستارلینک دۆزراونەتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە ئەم تیمە تیرۆریستییەی سەر بە ڕژێمی تووش و کرێتی زایۆنی و ڕژێمی تیرۆریستی ئەمریکا بەنیازی ئەوە بوو بۆ پشتیوانی کردنی شەڕی ئەمریکا زنجیرەیەک کردەوەی تیرۆریستی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ئەنجام بدات، بەڵام بە لوتفی خودای گەورە، پێش ئەوەی یەک کردەی تیرۆریستی ئەنجام بدات، بە زەبرێکی قورس تیاچوو.