عەراقچی: وڵاتانی بانگەشەکەری مافی مرۆڤ بێنە سەردانی پێشانگای خوێندنگەی میناب
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی سەردانی پێشانگای خوێندنگەی میناب وتی: مافی مرۆڤ لێرەیە. ئەگەر وڵاتانی تریش دەیانەوێت مافی مرۆڤ ببینن و لێی تێبگەن، پێویستە بێنە ئەم پێشانگایە و لەو بەرهەمانە ورد ببنەوە با تێبگەن.
عەباس عەراقچچی دوای سەردانی پێشانگای خوێندنگەی میناب و لە کۆڕی پەیامنێراندا وتی: ئەمڕۆ دەرفەتێکم بۆ ڕەخساوە کە سەردانی پێشانگای نیگارکێشانی خوێندنگەی میناب بکەم. بەڕاستی پێشانگایەکی سەرنجڕاکێش و کارتێکەرە. هەر تابلۆیەک لەویتر پڕماناتر و کارتێکەرترە. من لە تێنووسی یادەوەریی پێشانگاکەدا نووسیومە، “هەر تابلۆیەک بەقەد چەند وتاردان و چەندین کتێبێک لەگەڵ مرۆڤ قسە دەکات و پەیامێک دەگەیەنێت و بەڵگەی بەرحەقبوون و مەزڵوومبوونی خەڵک و منداڵانی ئێرانییە کە لەم شەڕەدا بەشێوەیەکی ترسنۆکانە و بە ئەنقەست لەلایەن جەنایەتکارانی ئەمریکایی و زایۆنی کەوتنە بەر پەلامار. وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕاستە ئێمە منداڵانی مینابمان لەدەستدا، بەڵام ئەوان بوونە ئەفسانەی قارەمانێتی گەلی ئێران. خوێندنگەکەی میناب و منداڵەکانی بوونە حیماسەیەک بۆ خەڵکی ئێران و ئێمە هەرگیز نە ئەم حیماسەیە لەبیر دەکەین، نە لێی خۆش دەبین و نە لەبیری دەکەین و بەردەوام پێ و شوێنی دەگرین