-
ئەردۆغان: ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ سوریا بە هیچ شێوەیەک دوور نییە
تشرینی دووهم 28, 2022 15:35سەرۆکی تورکیا بە ئاماژەدان بە هەنگاوە سەرەتاییەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە، هەروەها باسی لە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا کرد.
-
زیادبوونی دوودڵی بۆ پشتیوانی کردن لە پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا
تشرینی دووهم 27, 2022 13:50ئەنجامی ڕاپرسییەک کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا لە تورکیا ئەنجامدرا، ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنی ئامادەنەبوون بۆ پشتیوانیکردن لە پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکانی ساڵی داهاتوودا.
-
هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی «ھەسەدە» لە باکووری حەلەب
تشرینی دووهم 27, 2022 13:34سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بۆردومانکردنی مۆڵگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری حەلەبی ڕاگەیاند.
-
ھێرشی دووبارەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
تشرینی دووهم 27, 2022 06:16بهیانیی ئهمڕۆ جارێکی دیکه و بهچڕی فڕۆکه جهنگیهکانی تورکیا بۆردومانکردنی ناوچه سنوریهکانی پارێزگای دهۆکیان لە ھەرێمی کوردستان دهستپێکردهوه.
-
ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی ئەمنی لە هەندێک ناوچەی تورکیا
تشرینی دووهم 27, 2022 04:12دەسەڵاتدارانی ئەستەمۆڵ دوای تەقینەوەکەی ئەم دواییەی شەقامی ئیستقلال لەو شارە باری نائاسایییان ڕاگەیاند.
-
ئەنقەرە: ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان لە باکوری سوریا بەم نزیکانە دەست پێدەکات
تشرینی دووهم 26, 2022 15:49وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی سوپای وڵاتەکەی لە سوریا لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕاگەیاند.
-
قۆڵبەستکرانی ٤٢ ئەندامی پەکەکە لە تورکیا
تشرینی دووهم 26, 2022 15:39هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ٤٢ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەم وڵاتەدا ناس کردو دەستگیریان کردن.
-
پێشوازیی ئێران لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
تشرینی دووهم 25, 2022 12:52باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراق سەبارەت بە جێگیر کردنی هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی لە سنوورەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران کرد.
-
بە قسەی تورکیا، هێرشە سەربازییەکانی لە سوریا و عێراق کوژرانی ٢٥٤ کەسی لێ کەوتووەتەوە
تشرینی دووهم 24, 2022 09:21وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەم وڵاتە بە ناوی "چنگ-شمشێر" لە باکووری عێراق و سوریا ٢٥٤ کەس کوژراون.
-
ئەردوغان: سیاسەت تۆرانی تیادا نییە، لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ «بەشار ئەسەد»یش کۆ ببینەوە
تشرینی دووهم 24, 2022 08:49«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا لە بارەی ھەگەری کۆبوونەوە لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا جەختی لەوە کردەوە کە، سیاسەت تۆران و زیز بوون ھەڵناگرێت، دوور نییە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ «بەشار ئەسەد»یش دا کۆبوونەوەو وتووێژ بکەین.