-
یاسای ئاشتی، دەسپێکی قۆناخێکی مێژووییە/ پرسی کورد، پرسی تیرۆریزم نیە
ئاب 06, 2026 17:39تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر بەکرخان، هاوسەرۆکانی دەم پارتی پێشنیازی "یاسای بەهێزکرانی یەکڕیزیی نەتەوەیی و یەکپارچەیی جڤاکی"یان نەک بە کۆتاییەک، بەڵکوو بە دەسپێکی قۆناخێکی مێژوویی لەئاراستەی چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد، وەسف کرد.
-
بەڕێوەچوونی چوارەمین لوتکەی گرووپی ئاڕ-چوار بەئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە ئوردون
ئاب 06, 2026 17:15وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: چوارەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی ئاڕ-چوار بریتی لە؛ میسر، پاکستان، عەرەبستانی سەعودی و تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیران لەبارەی قودس لە شاری ئەممانی پایتەختی ئوردون بەڕێوە چوو.
-
ئەردۆغان: تێچووی شەڕ بۆ تورکیا پتر لە ٢.٣تریلیۆن دۆلار بووە
تهمووز 31, 2026 17:42رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە بە شوێنهاتە ئابورییەکانی چەند دەیە شەڕ و تێکهەڵچوون، وتی: تێچووی "ئابووریی شەڕ" بۆ ئەو وڵاتە دوو تریلیۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووەو یاسای چوارچێوە هاوپێوەند بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک لە رۆژانی داهاتوودا دەخرێتەبەردەست پەرلەمان.
-
وەزیری دادی تورکیا: یاساکانی لێبوردنی گشتی تەنیا ئەندامانی پەکەکە دەگرێتەوە
تهمووز 27, 2026 17:19وەزیری دادی تورکیا، رایگەیاند؛ دەوڵەت هیچ پلانێکی بۆ لێبوردنی گشتی نیەو ئەو پاکێجە یاساییەی وا خەریکە ئامادە دەکرێ، تەنیا ئەندامانی پەکەکە لەخۆ دەگرێ.
-
سوپای تورکیا لە دوو گوندی عەفرین کشایەوە؛ سەرباری نەبوونی خزمەتگوزاری دانیشتووان وردە وردە دەگەڕێنەوە
تهمووز 25, 2026 09:52دوای هەشت ساڵ لە ئامادەبوونی سەربازی سوپای تورکیا لە گوندەکانی "باسل" و "چیێ"ی سەر بە عەفرین هەڵکەوتوو لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا کشایەوە. بەڵام ئاوارە گەڕاوەکان باسی وێرانبوونی بەرفراوانی ماڵەکان و کەمبوونی ئاو و نەبوونی کارەبا و پێویستی بەپەلەی ئاوەدانکرانەوەی ئەو گوندانە دەکەن.
-
گرتنی 119 داعشی لە تورکیا
تهمووز 18, 2026 17:02وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند 119 کەسی گومانلێکراو بە ئەندامبوون لە گرووپی تروریستی داعش قۆڵبەست کراون .
-
ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا لەسەر درێژەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێگای هێڵی بۆری جیهانەوە
تهمووز 04, 2026 17:20حکومەتی عێراق و تورکیا گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵێکی کاتی بۆ بەردەوامبوون لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هێڵی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان-جەیهانەوە.
-
کۆبوونەوەی هاوکاتی نەیارانی ناتۆ لە چەن شاری تورکیادا
حوزهیران 28, 2026 17:01هاوپەیمانی "نا بۆ ناتۆ" پێش دەسپێبوونی کۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ لە ئانکارا لە ڕۆژانی ٧-٨ی جولای، هاوکات لە ئانکارا، ئەستەموڵ و ئیزمیر گردبوونەوەی ئەنجامدا.
-
دیداری سەرۆکانی پەرلەمانی تورکیا و ئێران لە باکۆ
حوزهیران 24, 2026 17:41سەرۆکانی پەرلەمانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی بیستەمین کونفڕانسی یەکێتی پارلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە باکو دیداریان کرد
-
درێژەی سازکرانی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق
شوبات 26, 2026 13:34تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی "سی پی تی" ڕایگەیاند؛ سوپای تورکیا سەرباری ڕاگەیێندرانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە، سازکردنی بنکەی سەربازیی تازە لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەکا.